لە یارییەکی بەهێز و پڕ جۆش‌دا هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای توانی گرەوەکە لە ئەرجەنتینی خانەخوێ بباتەوە و بە ئاستێکی بەرز و نماییشێکی جوان گەیشتە چوار گۆشەی زێڕین.
له‌سه‌ر یاریگای ئیستادیۆ بریگارد جێنه‌ڕال ئیستانیسآڵۆ له‌شاری سیوداد سانتافێ و به‌ناوبژیوانێتی کارلۆس ئه‌مه‌رێیا له یاری دووه‌می قۆناغی هه‌شتی پاڵه‌وانێتی کۆپا ئه‌مێریکآ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و ئۆراگوای به‌یه‌ک گه‌یشتن و یاریه‌که‌ش به‌سوودی هه‌ڵبژارده ئۆراگوای به‌کۆتاهات به ئه‌نجامی 4-5 به‌لێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یسزا دوای به‌رامبه‌ر بوونیان به گۆڵێک له کاتی یاسایی یاریه‌که .
له‌سه‌ره‌تای نیوه‌ی یه‌که‌می یاریه‌که هه‌ڵبژارده‌ی ئۆراگوای تاڕاده‌یه‌ک باڵاده‌ست بوون و چه‌ند هێرشێکیان برده سه‌ر گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی ئالبێ سلێستێ و یه‌که‌ێک له‌و هێرشانه یاریزانی یانه‌ی بۆڵۆنیای ئیتاڵی دیگۆ پیرێز تووانی یه‌که‌م گۆڵی خۆی له پاڵه‌وانێتیه‌که و گۆڵی پێشکه‌وتن بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆراگوای تۆمار بکات له خووله‌کی 5 ، به‌ڵام زۆری نه‌خایه‌ند هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ گه‌ڕایه‌وه نێوکه‌ش و هه‌وای یاریه‌که و یاریزان لیۆنێل میسی بووه سه‌رئێشه بۆ به‌رگریکارانی سێلێستێ و چه‌ند کارتێکی پێ به‌خشین ، له خووله‌کی 18 و له پاسێکی ئه‌فسوناوی لیۆ یاریزانی یانه‌ی ریآڵ مه‌درید گۆنزالۆ گێراردۆ هیگواین ناسراو به پیپیتا تووانی گۆڵی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی میوانداری پاڵه‌وانێتیه‌که تۆمار بکات و هانده‌رانی هێنایه جۆش خرۆش ، دوای ئه‌م گۆڵه جڵه‌وی یاریه‌که گه‌ڕایه‌وه ده‌ستی کوڕانی ئۆسکار واشنطۆن تاپارێز و له پێنچ تۆپی به‌رزی فۆرلان پێنچ مه‌ترسی ڕاسته‌قینه درووست بوو له‌سه‌ر گۆڵی ڕۆمێرۆ ، یاریه‌که به‌ره‌و مه‌یدانی جه‌نگ ده‌ڕۆیش به‌هۆی زۆری فاوڵه‌کان و یاریزانی خاوه‌ن گۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆراگوای دیگۆ پیرێزی ته‌مه‌ن 31 ساڵان بووه قوربانی بڕیره‌کانی ناوبژیوان و به دووه‌م کارتی زه‌رد کرایه ده‌ره‌وه‌ی یاریگا .
به‌گشتی گێمی یه‌که‌م یه‌کێک بوو له خۆشترین 45 خووله‌که‌کانی ئه‌م پاله‌وانێتیه و به‌پێچه‌وانه‌ی پێش بینیه‌کان که داندرابوو یاریه‌که زیاتر به‌ترسه‌وه ئه‌نجام بدرێت ، جگه‌له‌وه‌ش یاریه‌که زۆر توندوتیژ بوو وه چه‌ندین لێددانی مه‌ترسی دار ڕوبه‌ڕوی یاریزانان بوه‌وه .
سه‌ره‌تاکانی تایمی دووه‌م جیاواز تر له یه‌که‌م له ڕووی تاکتیک له ڕوی ته‌کنیک له‌ڕوی کۆنتڕۆل و گواستنه‌وه‌ی تۆپ له ڕوی ده‌رکه‌وتنی ئه‌ستێره‌کان ، ئاستی میسی و هاوڕێیان به‌ڕیژه‌یه‌کی به‌رچاو هاته خواره‌وه و به‌پێچه‌وانه‌وه کوورانی سیلیستێ باشتر بوون تاوه‌کوو خووله‌کی 75 ، به‌ڵام وادیار بوو که‌می ڕیژه‌ی یاریزانان هۆکاری ماندوو بوونی یاریزانانی ئۆراگوای بوو چونکه ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی به‌دیار خست و هه‌ڵبژارده‌ی باڵاده‌ست سه‌ری به‌رز کرده‌وه ،ئه‌وه‌ی تیبینی کرا له‌م گێمه چوار یاریزانی ئه‌رجه‌نتین کارتی زه‌ردیان وه‌رگرت که‌چی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌ی له گێمی یه‌که‌م ـدا ده‌جه‌نگان له‌م گێمه زۆر هێمن بوون ،له خووله‌کی 88 یاریزان و کاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین خاڤێیر ماسکیرانۆ وه‌ک یاریزان دیگۆ پیرێز به‌کارتی دووه‌می زه‌رد و (سور) ماڵ ئاوایی له یاریگا کرد و ئه‌م گێمه‌ش به‌بێ گۆڵ کۆتایی هات و هه‌ردوولا چون به‌ره‌و کاتی زیاد کراو دوای ئه‌وه‌ی فێرناندۆ مۆسلێرا ووڵآتێکی له دۆڕان رزگار کرد له دوا خووله‌ک ـدا .
له‌یاری دووه‌می قۆناغی هه‌شت بۆ دووه‌م جار له‌سه‌ر یه‌ک چوینه کاتی زیاد کراو و چاره‌کی یه‌که‌م به هێمنی تێ په‌ڕی کرد به‌سه‌ر یاریه‌که ـدا به‌تایبه‌ت دوا ده‌رکرانی خاڤیر ماسکیرانۆ ، ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین “باتیستا” له گۆڕانکاریه‌کانی به‌رده‌وام بوو به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی ڕیز ـدا به‌ڵام هیچ کام له کارته‌کانت سه‌رکه‌وتوونه‌بوو وه به‌ڵگه‌ش سه‌رنه‌که‌وتنیانه له پێش که‌ش کردنی ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌م گێمه به‌بێ تۆمار کردنی گۆڵ کۆتایی هات
له نیوه‌ی دووه‌میش ـدا شکه‌تی و ماندووێتی به‌رۆکی یاریزانانی هه‌ردوولای گرتبوو بۆیه ئه‌و تووانا و هێزه‌ی که له دوو 45 خووله‌کی یه‌که‌م هه‌یانبوو نه‌یان ما به‌ڵام به‌گشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین زۆر باشتر بوو وه چه‌ندی لێدانی مه‌ترسیداریان ئاڕاسته کرد له‌لایه‌ن خاڤێر پاستۆریه‌وه به‌ڵام له‌به‌ر باڵاده‌ستی گه‌ڵپارێز مۆسلێرا نه‌توانرا بقۆزرێته‌وه وچاره‌کی کۆتایی زیاد کراوی یاریه‌که کۆتایی هات و هه‌ردوولا به‌ره‌و لێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی چانس ڕۆیشتن.
لێدانه‌کان بریتیبوون :-
میسی – گۆڵ
فۆرلان – گۆڵ
بۆردیسۆ – گۆڵ
سوارێز – گۆڵ
تیڤێز – گۆڵ نه‌بوو
سکۆتی – گۆڵ
پاستۆری – گۆڵ
گارگانۆ – گۆڵ
هیگواین – گۆڵ
کاسیرێس – گۆڵ
،